حوزه‌یران 27, 2024 17:28 Asia/Tehran
  • ڕەوشی کارەساتباری منداڵان لە کەرتی غەززە

سندووقی نێودەوڵەتی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند منداڵانی غەززە بەرەڕووی برسیەتییەکی کارەساتبارن و پێویستیان بە ئاگربەسێکی خێرا هەیە.

بەوتەی یوونیسف کەمبوونی خۆراک، ئاو و کەرەستەی پزیشکی دۆخی بێ هێوایی منداڵانی غەززەی ئاڵۆزتر کردووە.

جێگری بەڕێوەبەری یوونیسفیش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە تەرمی هەزاران منداڵی بێ سەروشوێن بوو لە غەززە لە بن داروپەردووەکان دایە.

کارتێکەری شەڕی غەززە بەسەر مناڵان نیشان دەدات کە ئەم شەڕە بەڕاستی شەڕ بە دژی منداڵانە  . 

شیاوی باسە کە لە کاتی دەستپێبوونی شەڕ لە غەززە تا ئێستا زۆرتر لە پازدە هەزار منداڵی فەلەستینی  شەهید بوونە.

ڕاپۆرتەکان ئەڵێن بیست و یەک هەزار منداڵی فەلەستینی لە کاتی دەستپێبوونی شەڕ لە عەززە لەم شوێنە بێ سەروشوێن بوونە.

بەرلەمە ئانتۆنیۆگۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دا لەسەر ناوی منداڵان لە شەڕی چەکدارانە ، بەشێوەی ڕەسمی نێوی ئیسرائیلی لەنێو لیستی ڕەشی بنپێکەرانی مافی منداڵان لەجیهان داناوە.