حوزه‌یران 30, 2024 21:30 Asia/Tehran
  • زیانی ٨٠%ی بەشی گەشتیاریی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززەدا

ئابووریی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی بەردەوام بوونی شەڕ لە غەززە زەبری یەکجار قورسی لێکەوتووە کە لەوانە ڕاگیردرانی چالاکیی دەیان کۆمپانیای ئاسمانیی نێودەوڵەتی لە تێلاڤیڤە.

بەشی توریزم و گەشتیاریی ڕژێمی زایۆنی کێشە و گرفتی قورسی بۆ هاتۆتە پێش، گەشتیاری لە فەلەستینی داگیرکراو بەتایبەت بە ناوچە باکوورییەکانی تەواو پەکی کەوتووە و ئیتر تەنانەت یەک گەشتیاریش سەردانی ئەم ناوچانە ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕێژە و ئاماری تلاڤیڤ، لە ژانڤییەوە تا ئاپریلی ساڵی ٢٠٢٤ تەنیا ٢٨٨ هەزار کەس سەردانی فەلەستینی داگیرکراویان کردووە  و ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێژەیە هەر لەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوودا یەک ملوێن و سێسەد هەزار کەس بووە. ئەوەش پیشان دەدات کە بەشی گەشتیاریی فەلەستینی داگیرکراو زەبرێکی ٨٠%ی بینیوە.

ئێستاکە کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکانی گەشتیی ئاسمانی گەشتەکانیان بەرەو فڕۆکەخانەکانی فەلەستینی داگیرکراو ڕاگرتووە و هۆتێلەکان کە پێشتر توریست و گەشتیاریان تێدا بوو ئێستا پڕن لەو زایۆنییە ئاوارانەی لە ناوچە جەنگییەکان هەڵاتوون.