شەهیدبوونی٣٨هەزار و٦٦٤ کەس لەغەززە/ ژماری برینداران لە ٨٩هەزار کەس تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٣٨هەزار و ٦٦٤ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سوپای رژێمی زایۆنیستی سێ تاوان و کوشت و بڕی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. پەلامارەکانی٢٤کاتژمێری ڕابردووی سوپای رژیمی زایۆنیستیئ بۆسەر کەرتی غەززە، شەهیدبوونی ٨٠ کەس و برینداربوونی ٢١٦کەسی لێکەوتووەتەوە.
هەزاران کەس لە شەهیدان و قوربانیان هەروا لەژێرداروو پەردووی ناوچەی غەززە دان و داگیرکەران، پێش دەگرن بە فریاکەوتن و راژەرکارییە فریاگوزارییەکان بەوانەی لەژێر دارووپەردوو دان.
لەکاتێکدا کە جەنایەتی ئەم دواییەی زایۆنییەکان لە ناوچەی "مەواسی"ی خان یونس، سەرنجی جیهانی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە، و زایۆنییەکان ئیدیعا دەکەن لەو جەنایەتەدا بەنیازبوون "محەممەد زەیف"ی فەرماندەری بالای لقی سەربازی ترۆر بکەن، رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال نووسی: محەممەد زەیف فەرماندەرێکی ئەفسانەیی و سەرسامکەرە کە چەندین جار شکستی بە ئیسرائیل هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە ، ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانرۆا) لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنیستی زیاتر لە١٩٠ بیناو باڵەخانەو دامەزراوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی وێران کردووە.
"ئیناس حەمدان" بەرپرسی نووسینگەی ئانرۆوا لە کەرتی غەززە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: بەداخەوە هیچ شوێنێکی کەرتی غەززە، هێمن نیەو ئاوارەکان ناتوانن شوێنێکی هێمن بۆ حەوانەوە تێیدا بدۆزنەوە.
هاوکات رۆژنامەیەکی ئینگلیزی ڕایگەیاند، ئاستی وێرانکارییەکان لە کەرتی غەززە، یەکجار زۆرەو تەنیا لابردنی دارووپەردووەکان لە کەرتی غەززە، پانزە ساڵ دەخایەنێ. رۆژنامەی گاردییەن نووسی: نزیک بە چل ملوێن تۆن دارووپەردوو لە کەرتی غەززە کەڵەکە بووەو لابرانی ٦٠٠ملوێن دۆلار پارەی پێویستە.