ته‌مووز 20, 2024 19:45 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست ئەمڕۆ شەممە بۆ ٢٨٨ەمین ڕۆژی بەردەوام هەروا درێژە دەداتە دڕندەکاری کۆمەڵکوژانەی خەڵکی غەزەو و بەهۆی دەیان بۆردومان و تۆپباران و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل ئەویش لە جەنگەی دۆخی کارەساتباری مرۆیی لەو کەرتە، بۆتە هۆی گەمارۆو پەرتەوازکردنی زۆرتر لە سەدی ٩٥ی حەشیمەتەکەی

فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیست و تۆپخانەکانی ئەمڕۆش هەروا بەردەوام بوون لەسەر پەلامارو بۆردومانی توندوتیژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە وێرای کردنە ئامانجی ماڵ و ئاوارەو شەقامەکان بەدەیان کەسیشیان شەهیدو بریندار کردن.

چەکدارانی داگیرکەر لەئاکامی تێکهەڵچونیان لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری لە ڕۆژئاوای ڕەفەح زیاتر نێوەراستی ئەو کەرتەیان بۆردومان کرد،

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە فەلەستینیەکانیش ژومارەی شەهیدەکانی ئەمڕۆ بۆسەر٤ نێوەرآست و باشوری ئەو کەرتە گەیشتۆتە ٢٨ کەس و بۆردومانی ماڵی ئەبووسەدری کەمپی نوسەیرات هەشت شەهیدی دیکەی لێکەوتۆتەوە.

هەروەها راگەیاندراوە کە لەئاکامی بۆردومانی ماڵی ئەبووجاسری ژۆڕنالیستی فەلەستینی لە دەڤەری عەلمی کەمپی جیبالیای باکوری غەزە سێ فەلەستینی شەهیدو ژومارەیەکی دیکەش بریندار بوون.