بە هۆی پەلاماری قورسی ئەرتەشی داگیرکەر بۆ سەرخان یونس 16 کەس شەهید بوون
بە هۆی پەلاماری قورسی ئەرتەشی داگیرکەر بۆ سەرخان یونس 16 کەس شەهید بوون
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە پەلاماری قورسی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە و شەهید بوونی چەن کەس
سەرچاوە هەواڵیەکان باسی پەلامار بۆ سەر ڕوژهەڵاتی خان یونسیان کرد و ڕایانگەیاند کە بە هۆی پەلاماری توند و بە دوای یەکی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر ئەو ناوچانە تا ئێستا 16 کەس شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوونە . ئەو سەرچاوەگەلە باسیان کرد لە شەهادەتی شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاروچکەی بەنی سوهەیلا لە ڕوژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە . سەرچاوە فەلەستینیەکانیش ئاماژەیان کردە شەهادەتی چەن کەس بە هۆی پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ناوچەی ئەلفەجم لە شەقامی دووشەمە بازاڕ لە خان یونس . ئەو سەرچاوانە باسیان کرد لە بوردمانی ناوچەکانی ئەلفەڕاحین ئەلمەتاحن ئەلقەڕارە و شێخ ناسر . هاوکات ڕژیمی زایونیستی ناوچەی زەیتونی لە ڕوژهەڵاتی شاری غەززە یان دایە بە ر پەلامار کە بە هۆیەوە چەن کەس شەهید بوون هەروەها ئوردوگای ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەزە و ناوچەگەلێک لە ڕوژهەڵاتی ڕەفەحیان گولە باران کرد.