ته‌مووز 23, 2024 18:23 Asia/Tehran
  • کەمتەرخەمییەکانی ڕۆژاوا بەردەوامە؛ جەنایەتەکانی زایۆنییەکانیش

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند: ڕێژە و ئاماری قوربانیانی پەلامارکانی سوپای داگیرکەریی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا گەیشتۆتە سی و نۆ هەزار و نەوەد شەهید و هەروەها ڕێژەی قوربانیانیش لە نەوەد هەزار و سەد و پەنجا کەسیش تێپەڕیوە.

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند کە لە پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خان یونس لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هەشتا و نۆ کەس شەهید بوونە و دووسەد و شەست و سێ کەسیش بریندار بوون و شەست و هەشت کەسیش بێ سەر و شوێن . کەسانێکی زۆریش لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕوخاوەکاندا ماونەتەوە کە تیمەکانی فریاگوزار توانای دەرهێنانیان نییە. سوپای داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی ئەم بیست و چوار کاتژمێرەدا سێزدە ماڵی ڕووخاندۆتە سەر دانیشتووانی و لەو سەد و سی پەلامارەی کردوویەتیە سەر خان یونس، سەد و نەوەد ماڵ و باڵاخانەی تەواو کاول کردووە.هەروەها خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوویان دژ بە هێزە سەربازییەکانی زایۆنییەکان ئەنجام داوە و زەبری قورسیان لێداون. گوردانەکانی قودسیش ڕایگەیاندووە: مۆڵگەی هێزەکانی دوژمنی زایۆنیمان لە میحوەری نتساریم تەواو کوتاوە.