هاویژرانی بیست مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هاوێژرانی بیست مووشەکیان کرد لە خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەداگیرکراوەکان .
پەیامنێری ئەلمەیادین باسی هاوێژرانی نیزیکەی بیست مووشەکی کرد لە نێوخۆی خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەی جەلیلی ڕۆژاوایی .
سەرچاوەکانی زایۆنیستی پێداگرییان کرد کە ئاژیر مەترسی لە هەندێ شارۆچکەی زایۆنیست نشین لە جەلیلی عۆلیا کە هێشتا چۆڵ نەکراوە و لە مەودای پازدە کیلۆمەتری سنووری لوبنان دایە بەرز بووەتەوە .
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممەش باسی پەلاماری بە هاوە ن وڕاکێتی حیزبوڵڵایان کرد بەرەوباکووری فەلەستینی داگیرکراو بەرزبوونەوەی ئاژیری مەترسی لەم ناوچەیە دا .
حیزبوڵڵای لوبنانیش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە خەباتکاران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی جەبەل نیریا و شوێنی مانەوەی ئەفسەران و چەکدارانی زایۆنیستیان داوەتە بەر پەلامار کە زەرەڕوزیانیان لێ کەوت .
حیزبوڵڵا وتیشی بنکەی ناوبراو ئێستا شوێنی سەقامگیر بوونی لەشکری گولانییە و ئە پەلامارە لە وڵامی ئەو تیرۆرە بوو کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی شەقرا ئەنجامی دا .