زەبری قورسی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە هێزی زایۆنی
هاوکات لەگەڵ ٢٩٤ـهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەرە و میحوەرە جۆراوجۆرەکاندا زەبری قورسیان لە زایۆنییەکان داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان، خەباتکارانی قەسام لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی سەرایا ئەلقودس، سەربازانی ڕژێمی داگیرکەریان لە نزیکی مزگەوتی ئەزەلال لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بە گولەهاوەنی کالیبری قورس پێکا و لە هەڵمەتێکیتردا دوو دەستە هێزی ئیسراییلییان لە ئۆردوگای یەبنای شاری ڕەفەح کێشایە نێو دوو توونێلەوە و پاشان توونێلەکانیان تەقاندەوە کە لەو هەڵمەتەدا هەر هەموو هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی کوژران و یان برینداربوون. گوردانەکانی قەسام هەروەها تانکێکی مێرکاوای ئیسراییلیان لە گەڕەکی "شێخ ناسر"ی شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە بە بۆمبی "شواز" کوتا و و ئاگریان تێبەردا.
لە لایەکی دیکەوە، سەرایا ئەلقودس، لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە کە شەڕێکی قورس لە نێوان خەباتکارانی ئەم گرووپە خۆڕاگرییە و هێزی داگیرکەری زایۆنی لە شاری خان یونس بەردەوامە و خەباتکارانی خۆڕاگری زەبری قورسیان لە داگیرکەرانی زایۆنی داوە. سەرایا ئەلقودس ڕایگەیاندووە سەربازانی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی و ئۆتۆمبێلەکانیانی لە دەوروبەری دەروازەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە خستۆتە بەر دەسڕێژی بێبڕانەوەی گوللەهاوەن.
سەرایا ئەلقودس هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە سەربازە داگیرکەرەکانی لە ڕێگای یارمەتی گەیاندنی بە میحوەری نتساریم داوەتە بەر گوللەهاوەن.