دەسپێبوونی خولی تازەی هێرشی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بۆسەر داگیرکەرانی زایۆنی
خەباتکارانی گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لە٢٩٥ـەمین رۆژی بەرەنگاربوونەوەی سوپای رژێمی زایۆنیستی، بە ئەنجامدانی کۆمەڵە هەڵمەتێک بە رۆکێت و هاوەن و هەڵمەتی بۆسەدانان، توانیان زەبری قورس لە دوژمنی زایۆنی بوەشێنن.
گوردانەکانی شەهید "ئەبووعەلی مستەفا" لقی سەربازیی بەرەی جەماوەریی بۆ ئازادکرانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە وەڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی سوپای رژیمی ئیسرائیل دژ بە خەڵکی غەززە، ناوەند و شوێنەکانی جێگیربوونی هێزەکانی دوژمنی زایۆنی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ناوەندی لە کەرتی غەززە لەلایەن خەباتکارانی ئەو گوردانانە، مووشەکباران کرا.
هەروەها "هێزەکانی شەهید قاسم" لقی سەربازیی بەرەی دیموکراتیک بۆ ئازادکرانی فەلەستین، باسی برینداربوون و کوژرانی ژمارێک چەکداری رژیمی زایۆنی کرد لەئەنجامی هەڵمەتی بۆسەدانان لەسەر ڕێی کاروانی سوپای زایۆنی لە "تەل سوڵتان" هەڵکەوتوو لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە.
گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا لقی سەربازیی بزووتنەوەی فەتحیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە خەباتکارانی ئەو تاقمەی خۆڕاگری، بە هاوەنی قورس، شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی رژێمی زایۆنی لە هێڵی پشتیوانی لە میحوەری "نێتساریم" لە ناوەندی کەرتی غەززەیان بەئامانج گرتووە. هەروەها خەباتکارانی ئەو گوردانانە، بە گولـلە هاوەنی جۆری ٦٠ هێرشێان کردەسەر هێز و ترۆمبیلەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەورووبەری گڵکۆی "شێخ ناسر" لە رۆژهەڵاتی شاری خان یونس و زیانی زۆریان پێگەیاندن. گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا وێرای ئاماژە بە برینداربوون و کوژرانی ژمارێک لە هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لەلایەن خەباتکارانییەوە، رایگەیاند: خەباتکارانمان لە شەڕی دژ بە هێزی ویشکانیی دوژمنی زایۆنیستی توانیان ژمارێک لەوان بکوژن و ژمارێکیشیان لێ بریندار بکەن. گوردانەکانی قەسام هەروەها رایگەیاند: خەباتکارانی ئەو گوردانانە، هەروەها توانیان ژمارێک لە هیزەکانی پشتیوانیی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە نزیک مزگەوتی "ئەلبەراء" لە ناوچەی "تەل ئەلهەوا" لە باشوری شاری غەززە بکوژن و ژمارێکیشیان لێ بریندار بکەن.