ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ سی ونۆهەزار و شەشسەدوبیست وسێ کەس پەرەی سەندووە
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی 2023 ەوە تائ ێستا سی و نۆ هەزارو 623 شارومەندی فەلەستینی لەبەر پەلامار و تاوانکارییەکانی درندانەی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە، شەهید بوونە.
وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە غەززە وتیشی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو سێ جار کوشت وبڕی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا چل کەس شەهید و 71 کەسیش بریندار بوونە.
بەم شێوەیە ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەستپێکی ئوپراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تائێستا گەیشتووەتە سی و نۆ هەزار و 623 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە نەوەدویەک هەزارو چواسەت و شەست و نۆ کەس.
ڕژێمی زایۆنیستی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەی مەتاحەن لە باشووری دەیرولبەلەحی بوردومان کرد کە بە هویەوە پێنج فەلەستینی دیکەش شەهید و ژومارێکیش بریندار بوون.
داگیرکەران ناوچە جۆربەجۆرەکانی خان یونسیشیان داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .
بەپێی هەواڵێکی دیکە پازدە راکێت لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکەکانی دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی خان یوونس هاوێژراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیش باسی بریندار بوونی چەند چەکداری ئەم ڕژێمەی کرد لە تێکهەڵچوون لەگەڵ خۆراگڕی فەلەستین لەباشووری کەرتی غەززە.
سەرچاوە زایۆنیستەکان دانیان بەوە داناوە کە لانیکەم حەوت چەکداری سوپای ئەم ڕژێمە لە شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بریندار بوونە کە حاڵی دوو کەس لەوان زۆر شپرزەیە و چواریشیان بارودۆخێکی باشیان نییە .
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆراگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند:خەباتکارانی توانیویانە بۆمبێکی دژە نەفەر لە نێو تاقمێکی هێزەزایۆنیستەکان کە لە ناوخۆی بینایەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی فەراحین لەڕۆژهەڵاتی شاری خان یوونس لەباشووری کەرتی غەززە بۆسەیان گرتبوو، بتەقێننەوە.