ناڕەزایەتی دەربڕینی سنوار لەگەڵ دامەزراندن وجێگیرکردنی هێزە چەند نەتەوەییەکان لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430279-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_سنوار_لەگەڵ_دامەزراندن_وجێگیرکردنی_هێزە_چەند_نەتەوەییەکان_لە_غەززە
سەرۆکی تازەی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ دامەزراندن وجێگیرکردنی هێزەکانی چەند نەتەوەیی لە کەرتی غەززە ناڕەزایەتی دەربڕی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 10, 2024 09:23 Asia/Tehran

سەرۆکی تازەی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ دامەزراندن وجێگیرکردنی هێزەکانی چەند نەتەوەیی لە کەرتی غەززە ناڕەزایەتی دەربڕی.

ڕٶژنامەیەکی ئیماراتی نووسیی: "یەحیا سنوار" سەرۆکی تازەی حەماس لەگەڵ دامەزراندن وجێگیرکردنی   هێزەکانی چەند نەتەوەیی لە کەرتی غەززە ناڕەزایەتی دەربڕیوەولەسەرپێویستی ئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی پیداگرتووە.

"یەحیاسنوار"  پەیامێکی نووسراوی بۆ نێونجیگەرانی میسری ناردولەسەر پێویستی دابینکردنی مافی خەڵکی فەلەستین لە وتووێژەکانی ئاگربڕ وگواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پیداگرت ، سەرۆکی مەکتەب سیاسی تازەی حەماس هەروەها بە توندی لەگەڵ " بەڕێوەبەری غەززە لەلایەن دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر دوای کۆتایی شەڕ و" نێردرانی هێزە چەند نەتەوەییەکان بۆ غەززە " ناڕەزایەتی دەربڕیوە. سەرچاوە ئاگاکان هەروەها ڕایانگەیاند " یەکێ لە سەرەتی وئەولەویەتەکانی سنوارئازادکردنی بارمتە فەلەستینیەکانەکە لەزیندانەکانی ئیسرائیل دان .

ناوبراو هەروەها خوازیاری ئازادکرانی مەروان بەرغوسی وئەحمەد سەعداتە .