٣٠٠کوژراو و بریندار لە درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە نزیک بە ١٤٢ کەس شەهیدو زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە گەیشتووەتە ٣٩٨٩٧ کەس و ژماری بریندارانیش لە ٩٢١٥٢ کەس تێپەڕی.
داگیرکەرانی زایۆنی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کوشت وبڕ و تاوانیان لەدژ خەڵکی سیڤیلی غەززە ئەنجامداوە کە بەهۆیانەوە، ١٤٢ فەلەستینی شەهیدبوون کە تەرمی ١٠٧ لەو شەهیدانە کە ناسنامەیان بەدیارەو ناسراونەوە، گوێزراونەوە نەخۆشخانەکان و لێکۆڵینەوەکان بۆ ناسینەوەی تەرمی شەهیدانی دیکە هەروا بەردەوامە، ژماری بریندارانیش زیاترە لە ١٥٠ کەس.
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین جارێکی دیکە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەورووبەری غەززەیان مووشەکباران کرد. هەروەها دەنگی زەنگی مەترسی لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "هاشلۆشا" لە دەورووبەری غەززە، بیستراوە. هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، خۆڕاگریی فەلەستین بەمووشەک هەڵیکوتاوەتە سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەورووبەری غەززە.
میدیاکانی رژیمی زایۆنی هەواڵی تێگیرانی مووشەک لە خان یونسەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی گردووپەڕی غەززەیان بڵاو کردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە سوپای داگیرکەری زایۆنی، کۆمەڵە خانوویەکی لە ناوچەی "عەبەسانی تازە" لە رۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان و وێران کرد.
رۆژی ڕابردووش، سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاندبوو، عەسقەلانی داگیرکراو و شارۆچکەکانی دەورووبەری غەززەی مووشەکباران کردووە. هاوکات لەگەڵ خولی تازەی تاوانی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، چەند گرتەڤیدیۆ لە کیژۆڵەیەکی فەلەستینی بڵاو بووەتەوە کە بە چاوی پڕلە فرمێسکەوە، دەڵێ: ئەی کاربەدەستانی عەرەب، هەرگیز لێتان خۆش نابین. بڕوانن جووەکان چیمان بەسەر دێنن، ئێوەی عەرەب بەس تەمەشاچین.