نوێنەری فەلەستین : بۆ بەرگرتن لە بەرەکۆژی دەبێ جەنایەتکاران سزابدر ێن
نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دۆخی غەززە وتی کە بۆ پیشگیری کردن لە بەرەکوژی وڕەگەز کۆژی فەلەستینیەکان دەبێ سزاگەلێک لە دژی جەنایەتکاران به کار بهێنرێت .
ڕیاز مەنسورلە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی غەززە وبۆمبەباران کرانی قۆتابخانەی "ئەلتابعین" لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە ، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبی چەندمانگ لەمەوپیش بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاری سەربازی بۆ سەر غەززە کردەوەی پیشان بدایا.
ناوبراو وتی: هیچ شتێک ناتوانی کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی پاساو بداتەوە وئەم ڕژێمە هیچ گرینگایەتێک ناداتە مەحکومکران وبڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش. نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، وتیشی: پاسادانی قات وقڕی وقەڵاچووکردن لە دژی فەلەستینیەکان ئیدئۆلۆژیایەکی باوە لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنیەوە.
مەنسور هەروەها وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاربدات بە جێبەجێ کرانی بڕیارەکانی خۆی، هیچکەس نابی بانترلە یاسا بێت و بۆ پێشگیری کردن لە بەرەکۆژی دەبێ سزاگەلێک بۆ جەنایەتکاران به کار بهێنرێت .