نوێنەری فەلەستین : بۆ بەرگرتن لە بەرەکۆژی دەبێ جەنایەتکاران سزابدر ێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430420-نوێنەری_فەلەستین_بۆ_بەرگرتن_لە_بەرەکۆژی_دەبێ_جەنایەتکاران_سزابدر_ێن
نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دۆخی غەززە وتی کە بۆ پیشگیری کردن لە بەرەکوژی وڕەگەز کۆژی فەلەستینیەکان دەبێ سزاگەلێک لە دژی جەنایەتکاران به کار بهێنرێت .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 15, 2024 05:10 Asia/Tehran

نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی دۆخی غەززە وتی کە بۆ پیشگیری کردن لە بەرەکوژی وڕەگەز کۆژی فەلەستینیەکان دەبێ سزاگەلێک لە دژی جەنایەتکاران به کار بهێنرێت .

ڕیاز مەنسورلە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی غەززە وبۆمبەباران کرانی قۆتابخانەی "ئەلتابعین" لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە ، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبی چەندمانگ لەمەوپیش بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاری سەربازی بۆ سەر غەززە کردەوەی پیشان بدایا.

 ناوبراو وتی: هیچ شتێک ناتوانی کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی پاساو بداتەوە وئەم ڕژێمە هیچ گرینگایەتێک ناداتە مەحکومکران وبڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش. نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، وتیشی: پاسادانی قات وقڕی وقەڵاچووکردن لە دژی فەلەستینیەکان ئیدئۆلۆژیایەکی باوە لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنیەوە.

مەنسور هەروەها وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاربدات بە جێبەجێ کرانی بڕیارەکانی خۆی، هیچکەس نابی بانترلە یاسا بێت و بۆ پێشگیری کردن لە بەرەکۆژی دەبێ سزاگەلێک بۆ جەنایەتکاران به کار بهێنرێت .