ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس: وتووێژەکانی دۆحە هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ڕژیمی زایۆنیست هەوڵی نێوبژیوانەکانی بۆ وەدەست هێنانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی بە کۆسپ و تەگەرە تووشی شکست کردو هێچ پێشکەوتنیكیش لەبواری پرسە ناکۆکەکان وەدی نەهات.
غازی حەمدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئاکامی وتووێژەکان بۆ ئاکامی وتووێژی ئاگربڕ لە غەزە لەشاری دۆحەی قەتەریش ڕایگەیاند کە ئێمە دەمانزانی کە وتووێژەکانی دۆحە ئاوای لێ دێ کە ڕوی دا.غازی حەمد وتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست فێلبازی دەکردو هەموو ئەو پرسیارانەی وڵام نەداوە کە پێویست بوون بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ.ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئاماژەشی کردە گەڵاڵە ثێشنیارکراوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربڕ لە کەرتی غەزە، کە حەماسێس پێی ڕازی بوو پێداگری کرد کە نەتانیاهۆ مەرج گەلێکی نوێی دیاری کرد کە ئەوەش ئەو پرس و بابەتانە لاواز دەکا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کرابوو لەڕاستیش دا ئامانجی لەو کارانە هەروا بەردەوام بوونی شەڕەکەی غەزەیە.