ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە سنووری ٤١٠٠ کەسی بەزاند
وەزارەتی تەندرووستیی فەلستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی فەلەستینی بە هۆی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لەم ناوچەیە لە چل هەزار و سەد کەس تێپەڕیوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری ڕابردوودا دوو کوشتاری ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە بیست و پێنج فەلەستینی دیکە شەهید بوونە و حەفتا و دوو کەسیش بریندار. لە سێسەد و حەڤدەهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە «مروان الهمص» بەرپرسی نەخۆشخانە کاتییەکانی کەرتی غەزە ئەمڕۆ وتی: هەموو نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە لەبەر پەلامار و بۆدرومانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەروبەندی هەڵوەشانەوە و داخرانی تەواودان . ناوبراو جەختیشی کرد: ئێستاکە پێنسەد هەزار منداڵی تەمەن ژێڕی دە ساڵ لە کەرتی غەززە پێویستیان بە ڤاکسین هەیە. پێشبینی دەکرێ کە دووسەد کەس لەم کەرتەدا تووشی ئیفلیجیی منداڵ بووبێن. ئەم بەرپرسە فەلەستینییە راشیگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر بەستێن خۆش دەکات بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵ، لە کاتێکدا کە هەموو هێزە سەربازییەکانی خۆی بەرامبەر بەم نەخۆشینە ڤاکسینە دەکات. بەرپرسی نەخۆشخانە کاتییەکانی کەرتی غەززە وتیشی: تیاچوونی ژێرخانەکان و سەرچاوەکانی ئاوی پاک بۆتە هۆی بڵاو بوونەوەی هەموو چەشنە پەتا و نەخۆشییەکی نالەبار لە کەرتی غەززەدا.