ئاب 24, 2024 14:45 Asia/Tehran

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو دڕندەکاری خۆی بەدژی خەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی کەرتی غەزە پەرە پێداوەو دیسانەوە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەی بۆردومان کرد.

یەکەی تۆپخانەی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوەن بینایەکی خان یۆنسی کردە ئامانج و لەئاکامی دا نۆ کەس بۆوێنە دوو منداڵ و ژنێک شەهید بوون و پازدە کەسیش برینداربوون. هاوکات سەرچاوە فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاند کە چەکدارانی ئەو ڕژیمە هەڵیان کوتاوەتە سەر بەیت لاهیای غەزەو لەئاکامی دا تاقمێک خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵدەری فەلەستینی وەفاش ڕایگەیاند کە سێ کەس لەئاکامی پەلاماری ئەو ڕژیمە بۆسەر جیبالیا شەهید بوون و لەشەوو ڕۆژی ڕابردووش دا لانیکەم حەوت کەس بۆوێنە منداڵێک بەهۆی پەلاماردرانی باشوری لوبنان شەهید کراون.

لەبەرامبەردا حیزبوڵڵای لوبنان بەدەرکردنی راگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوو خەباتگێرانی ئەو بزوتنەوە ١٥ جار بنکەکانی ئەو ڕژیمەیان لە ناوچەکانی باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.

لەهەمان کات دا وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزارو ٣٠٠ کەس لە شەڕەکەی غەزەدا شەهید کراون و زۆرتر لە نەوەدو سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ