بۆرێل خوازیاری ئاگربڕێکی ٣ ڕۆژە لە غەززە بوو
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە وشداریدان لەحاند پەرەسەندنی پەتای ئیفلیجی منداڵان لە نێو منداڵانی غەززەدا، خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بوو بۆ ڤاکسینەکردنی مندڵانی ئەم ناوچەیە.
جۆزێپ بۆرێل وتی: پەرەسەندنی خێرای ئیفلیجی منداڵان، مەترسییەکە لەسەر هەموو منداڵانی غەززە کە پێشتر لەبەر ئاوارەیی و بێوەری بوون لە ئیمکاناتی پاک و خاوێنی و بەدخۆراکی جەستیان لاواز بووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێمە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانەی خێرا بۆ ماوەی تەنیا ٣ ڕۆژین ، ئاگربڕێکی سەربەخۆ و بەدەر لە چوارچێوی دانوستانی ئاگربڕ، و نیازیشمان ئەوەیە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و یونیسێف بتوانن پرۆژەی کوتانی منداڵان بەرامبەر بە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ بکەن.
هەروەها ئانڕوا ڕایگەیاندووە: باروودۆخ لە کەرتی غەززە یەکجار نالەبارە و بنەماڵەکان دوابەدوای هەڕەشە و فەرمانەکانی چۆڵکران، ناچار بە هەڵاتنن ، ئەویش لە کاتێکدا کە لە هەموو لایەکەوە تۆپ و تانک و تەیارە گەمارۆی داون.
ئەم ناوەندەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە کە لەبەر پەلامارە سەربازییەکانی ئیسراییل بۆ سەر دەیرولبەلەح تەنیا سێ بیری ئاو لە سەرجەم هەژدە بیری ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە کار دەکەن و ئەوەش بۆتە هۆی کەمبوونی هەشتا و پێنج لەسەدیی ئاو لەم ناوچەیەدا.