نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: ئەمریکا دەستی هەیە لە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە خەڵکی فەلەستین
نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە پاڵپشتیی بێشەرت و مەرج و بێوێنەی ڕۆژاوا و ئەمریکا بەردەوامە لە سەر دەسدرێژییەکانی بۆ سەر غەززە و ئامانجیشی لە ئەنجامدانی ئەم فەرمانبەرێتییە تیابردنی خەڵکی فەلەستینە.
ناسر ئەبووشەریف لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم بە ئاماژە بە بەشداریی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی داگیرکەران دژ بە خەڵکی فەلەستین پێیداگرت ؛ ئەمریکا بە زیاتر لە پەنجا هەزار تۆن تەقەمەنیی پێشکەوتوو و یارمەتیی دراویی زیاتر لە بیست ملوێن دۆلاری بە زایۆنییەکان، پاڵپشتی کردووە لە جەنایەتەکانیان لە غەززەدا.
ئەبووشەریف ڕاشیگەیاند: ویژدانی مرۆیی لەم ماوەیەی کە خەڵکی غەززە لە ژێر پەلاماری بێبڕانەوەدان تەواو مردووە، لەبەر ئەوەی کە هیچ هەنگاوێکی راستینە لەلایەن ڕێکخراوەکان و حکومەتەکانەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم دەسدرێژییانە هەڵناگیردرێ و هەموو ئەو قسەوباسانەی لێرە و لەوێ لەبارەی غەززە دەکرێ، تەنیا بۆ کپ کردنەوە و سڕکردنی ویژدانی خەڵکی جیهانە و ئێمە لە راستیدا جیا لەو خەڵکە ئازادیخوازەی کە لە سەرانسەری دونیادا دەڕژێنە سەر شەقامەکان و لافیتە و پارچەنووس دەگرنەوە دەستەوە و ئاڵای فەلەستین هەڵدەکەن، تەنیا لەبیرکردنەوەیەکی تەواو دەبینین سەبارەت بە هەموو ئەو شتەی کە لە غەززە ڕوو دەدات.
ئەبووشەریف وتی: زایۆنییەکان کە ئامانجی سەرەکییان ڕیشەکەن کردنی فەلەستینییەکان، بەرتەسک کردنی بازنەی جوگرافیایی فەلەستین بە کەمترین ڕووبەر و دژوار و ئاڵۆزکاوکردنی ژیان و لە ئاکامدا کۆچ کردنیان لە خاک و وڵاتی خۆیانە، بەڵام ئێستاکە بەرەوڕووی خەڵکێک بوونەتەوە کە پێبەندن بە خاک و زێدی خۆیان و خۆڕاگرییەکی بێوێنە و ئۆستوورەییان لە خۆ نیشان داوە کە جیهان هەرگیز چاوەڕێی نەدەکرد.