درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستینی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٠هەزار و ٨٦١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا، تازەترینی ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو-وە تائێستا راگەیاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی زایینیەوە تائێستا ، چل هەزار و ٨٦١ کەس شەهید بوون. هەروەها ئەو ناوەندە پزشکییەی فەلەستین ڕایگەیاند کە ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەسپیکی شەڕ لەو ناوچەیە، گەیشتووەتە ٩٤هەزار و ٣٩٨ کەس. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕاشیگەیاند کە لە ٢٤کاتژمیری ڕابردوو-وە سوپای رژیمی زایۆنی سێ تاوان و کوشت و بڕی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. هەروەها وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، پەلامارەکانی چەند کاتژمێری رابردووی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ٤٢ شەهید و ١٠٧ برینداری بەدواوە بووە.