ئه‌یلوول 16, 2024 20:16 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزە گەیشتووەتە 41 هەزارو 226 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە نوێترین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئیستا 41 هەزارو 226 شارومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەزە شەهید بوونە

 .وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین وتیشی کە ڕژیمی   زایونیستی لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوو دەستی  داوەتە  سێ   دڕندەکاری لە کەرتی غەزە  کە  لە ئاکامیدا  20 کەس شەهید بوونەو 76 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ژوماری  شەهیدانی   غەزە  لە دەسپێکی  ئوپپڕاسیونی باهوزی ئەقسا  تا ئێستا  گەیشتوەتە 41 هەزارو 226 کەس و ژوماری بریندارانیش  گەیشتووەتە  95 هەزارو 413 کەس . ئەوە  لە حاڵێکدایە  کە ڕوژنامەی    زایونیستی  هائارتس   ڕاپوڕتی دا  کە  هەڵوێستی  بنیامین نتانیاهو سەبارەت بە میحوەری فیلا دلفیا لە سنووری   باشووری  کەرتی غەزە لە گەڵ خاکی میسر  هوی  بە ئاکام نەگەیشتنی  وتووێژەکانە بودەسڕاگەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگر بڕ لە کەرتی غەزە و گوڕینەوەی  گیراوەکانە .  هاوکات   ژنڕال  یائیر کولان  ژنڕاڵی  خانە نشینکراو  و چالاکی  سیاسی  ڕژیمی ز ایونیستی   ڕێککەوتن  لە گەڵ خوڕاگری  فەلەستین بۆ ئاگربڕ لە کەرتی غەزەی بە تەنیا  بژاردەی باشی بەردەم  ئەو ڕژیمە ز انی .