هەموو خەڵکی غەزە لەبەردەم مەترسیی مردن دان
تشرینی دووهم 09, 2024 08:15 Asia/Tehran
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کەسانی سیڤیلی فەلەستینی لە کەرتی غەزە بە هۆی قات و قڕی و برسییەتی لە هەمبەر چاوی هەموو جیهان خەریکن دەمرن .
ئیستیفان دوجاریک ڕایگەیاند : هەموو خەڵکی فەلەستین لە باکووری غەزە لە بەردەم مەترسی مردن دان بە هۆی نەخۆشی ،قات و قڕی و یان توند و تیژی چەکدارانی زایونی . دوجاریک وێڕای ئاماژە بە دۆخی دژواری ژیان و گوزەرانی خەڵک لە کەرتی غەزە جەختی کرد : خەڵکی سیڤیلی فەلەستینی لە بەر نەبوونی خۆراک و برسییەتی گیانی خۆیان لەدەس ئەدەن لە حاڵێکدا کە جیهان تەنیا بینەرەو هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێ.