هەموو خەڵکی غەزە لەبەردەم مەترسیی مردن دان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432698-هەموو_خەڵکی_غەزە_لەبەردەم_مەترسیی_مردن_دان
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کەسانی سیڤیلی فەلەستینی لە کەرتی غەزە بە هۆی قات و قڕی و برسییەتی لە هەمبەر چاوی هەموو جیهان خەریکن دەمرن .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2024 04:45 Asia/Tehran
  • هەموو خەڵکی غەزە لەبەردەم مەترسیی مردن دان

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کەسانی سیڤیلی فەلەستینی لە کەرتی غەزە بە هۆی قات و قڕی و برسییەتی لە هەمبەر چاوی هەموو جیهان خەریکن دەمرن .

 ئیستیفان دوجاریک ڕایگەیاند : هەموو خەڵکی فەلەستین لە باکووری غەزە لە بەردەم مەترسی مردن دان بە هۆی نەخۆشی  ،قات و قڕی و یان توند و تیژی چەکدارانی  زایونی . دوجاریک وێڕای ئاماژە بە دۆخی دژواری ژیان و گوزەرانی خەڵک لە کەرتی غەزە جەختی کرد : خەڵکی سیڤیلی فەلەستینی  لە بەر نەبوونی خۆراک و برسییەتی گیانی خۆیان لەدەس ئەدەن لە حاڵێکدا کە جیهان تەنیا بینەرەو هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێ.