بەردەامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی ٤٠١ی شەڕدا ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کوشت و کوشتاری دیکەی دژ بە شاروومەندانی ئاسایی فەلەستین لەم کەرتەدا ئەنجام داوە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین وتیشی کە لەم پەلامارانەدا ٥١ فەلەستینی شەهید بوون و ١٦٤ کەسیشیان بریندار. سوپای داگیرکەری زایۆنی لە دوایین جەنایەتی خۆیدا کۆبینایەکی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی لە شەقامی کۆنی غەززە لە ئۆردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد و لەم جەنایەتەیشدا ٣٢ کەس شەهید بوون کە ١٣ کەس لەو شەهیدانە منداڵن. بەم چەشنە ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووە تا ئێستا گەیشتۆتە ۴۳۶۰۳ کەس و ژماری بریندارانیش لە سنووری ۱۰٣ هەزار کەس نزیک بۆتەوە. هێشتا زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش لە کەرتی غەززە بێسەروشوێن و لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندان.
فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا لە دوایین کاردانەوەی بە باروودۆخی باکووری کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ئەم ناوچەیە جگە لە ژینۆساید و پاکتاوی نژادی لە لایەن ئیسراییلەوە، ئێستا بەرەوڕووی مەترسیی برسێتییەکی نالەباریش بۆتەوە.