حەماس: داگیرکەران لایەنگری دزەکانی غەززەن
خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.
خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنی پاڵپشتی ئەو دز و چەتانەیە کە هەوڵ دەدەن بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە و ئەو دزین و دەستبەسەرگرتنانە بە پێشوازیی ئەم ڕژێمە ئەنجام دەبێ. ناوبراو راشیگەیاند: میسر پێشنیاری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی غەززەی هێنایە ئاراوە و ئێمە بە هەست بە بەرپرسیارەتیی ئەواوەوە بەرامبەر بەم مەسەلە جوڵاینەوە. خەلیل ئەلحەییە وتی: ئێمە هەنگاوگەلێکی بەربڵاومان هەڵگرت لە پێناو گەیشتنە تەبایی و داکۆکیی میسر بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک کە کاروباری ناوچەکە ڕاپەڕێنێ، هەر بەردەوامە.
ناوبراو وتیشی: پێوەندیگەلێک لە ئارادایە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دانوستانی ئاگربڕ و ئێمە لەمبارەوە هەڵوێستێکی نەرم و نیانمان بووە. ئەم ڕێبەرەی حەماس ڕاشیگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر ناوچە باشوورییەکانی هاوسنووری میسری تەواو کاول کردووە و ئێستایش هەر تەقەلا بۆ پەرەپێدانی میحوەری نتساریم دەدات بۆ پاراستنی هێزەکانی لە هێرشەکانی خۆڕاگری. ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند: ئامادەبوونی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە میحوەری نتساریم لەراستیدا شانۆیەکی بە هاوڕێیەتی ژمارێک بکوژ خستە بەرچاو.