یونیسف: گیانی منداڵانی غەزە لەمەترسی دایە
کانونی یهکهم 07, 2024 19:38 Asia/Tehran
وتەبێژی یونیسف وتی گیانی منداڵانی غەزە جگە لە گوللە و مووشەک بە هۆی دۆخی نالەباری گوزەران لەمەترسی دایە
تیس ئینگرام وتەبێژی ڕێکخراوی یونیسف لە غەزە لە وتووێژێکدا بە پێی وتەی شایەتحاڵان و فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوە ، دۆخی باکووری ناوچەی غەزەیان بە سامناک وەسف کرد و جەختی کرد کە بە هۆی مووشەک باران و ئامادە بوونی نیشانه شکینه کان خزمەتگوزاری لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان ڕاگیراوە .ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هاوکارانی ئێمە شایەتی منداڵانێکن کە بەدوای خوراکدان و بۆ گەرم کردنەوەی خۆیان مادەی پلاستیکی کۆدەکەنەوە . ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند : بەرلە بوردمانی نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری غەزە وشداری نەدرا بوو .لەو پەلامارانەی ڕژێمی زایونی لانیکەم 39 کەس شەهید بوونە کە بیست کەسیان لەناو خێوەتەکاندا ژیانیان دەکرد .