وشداری ئانڕوا: هەر کاتژمێرێک و منداڵێک لە غەززە گیانی لە دەست دەدات
کۆمیسەری گشتیی ڕێکخراوی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هەر کاتژمێرێک و منداڵێک لە غەززە گیانی لە دەست دەدات.
فیلیپ لازارینی وتی لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی زایۆنییەوە دژ بە غەززە ١٤ هەزار و ٥٠٠ منداڵ گیانیان لە دەست داوە. ناوبراو وتیشی: هەر کاتژمێرێک و منداڵێک لە غەززە گیانی لە دەست دەدات، ئەوە لە کاتێکدایە کە کوشتنی منداڵ بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە.
کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا وتیشی: لەو کاتەوە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە دەست پێ بووە، ١٤ هەزار و ٥٠٠ منداڵ گیانیان لە دەستداوە؛ ئەو هەژمارەیش تەنیا ڕەقەم و ژمارە نییە، ئەوە لە راستیدا ١٤ هەزار و ٥٠٠ ژیانن کە زووتر لە وادە کۆتاییان پێ هێنراوە.
فیلیپ لازارینی پێشتریش بەجاران جەختی کردووە کە هەموو شەڕەکان یاسا و ڕێسای خۆیان هەیە؛ شەڕی غەززە نەبێ کە تێیدا هەموو یاسا و ڕێساکان بنپێ کراوە.
ناوبراو ڕاشکاوانە رایگەیاند: پەلاماردانی خوێندنگە و نەخۆشخانە لە غەززە بۆتە بابەتێکی زۆر ئاسایی کە هەموو ڕۆژێک ڕوو دەدات.