کانونی یه‌که‌م 23, 2024 19:31 Asia/Tehran
  • ڕەوشی دڵتەزێنی نەخۆشانەکانی غەززە

بەرپرسی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە هەر ١٠ شەهیدی فەلەستینی کە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، چوار شەهید بەشی زۆری جەستیان نەماوە.

"ماهر ئەشافعی" ڕەوشی ژمارێک لە برینداران لە ناوەچەکانی ناوەراستی غەززە گەلێک تۆقێنەرە و ڕژێمی داگیرکەر چەکی سەیروسەمەرە بەکاردێنێ کە زەبری دووهێندە لە شاروومەندان دەدات.

ئەم بەرپرسە فەلەستینییە سەبارەت بە باروودۆخی برینداران وتی: برینداران بە گشتی بە شکانی ئێسک، برین و سووتانی قووڵ لە سەرانسەری جەستەیان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە و تەنانەت ژمارێکیان بەشێک لە ئەندامانیان نەماوە.

بەرپرسی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دایە نموونەیەک لەو بریندارانە و وتی: دوایین بریندارێک کە هاتە ژێر دەستمان لاوێک بوو کە شکان و سووتانێکی زۆر لە دەست و لاقی دەبیندرا و برینی ورد و بچووکی وەک سەرەبزمار هەموو جەستەی داگرتبوو.

سەرپەیڤ