کانونی یه‌که‌م 29, 2024 19:30 Asia/Tehran
  • وشداری ئانڕوا بەرامبەر بە ڕەوشی منداڵانی غەززە لەبەر سەرما

سەرۆکی ئانڕوا وشداری دا لە حاد گیانلەدەستدانی منداڵانی فەلەستینی لەبەر سەرما و سۆڵە و نەبوونی ئیمکانات و کەل و پەلی پێویستی زستان.

فیلیپ لازارینی" ڕۆژی یەکشەممە وشداری داوە کە سەرمای زۆر و هەروەها کەم بوونی مادە بەراییەکان لە کەرتی غەززە  گیانی مرۆڤەکانی لە جەنگەی پەلامارە بێبڕانەوەکانی ئیسراییل بۆ سەر ئەم ناوچەیە خستووەتە مەترسییەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە شتومەکی پێویستی زستان لەوان بەتانی چەندین مانگە لە ناوچەکە چاوەڕێی وەرگرتنی ئیزنی هاتنە نێو غەززەن. بەرنامەی جیهانی خۆراکیش بە ئاماژە بە تەشنەی قەیرانی برسیەتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئەم ئاژانسە توانیوێتی تەنیا سێ یەکی خۆراکی پێویستی حەشیمەتی غەززە  ڕادەست بکات. ئاژانسەکانی ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری هەنگاوی خێرا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوون بۆ دابینکردنی پێداویستییە خێراکانی حەشیمەتی لێقەوماوی کەرتی غەززە. ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیش ڕایگەیاندووە تیا بردنی سیستماتیک و پلانبۆ اڕێژراوی سیستەمی تەندروستی و گەمارۆدرانی باکووری کەرتی غەززە کە زیاتر لە هەشتا ڕۆژە بەردەوامە گیانی هەزاران فەلەستینی خستۆتە مەترسییەوە کە هێشتا لەم ناوچەیەدا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ