بەد خوراکی منداڵانی غەزە
کانونی دوھەم 03, 2025 13:45 Asia/Tehran
دەزگەی ناوەندیی ئاماری فەلەستین لە ڕاپوڕتێکدا وتی : زیاتر لە 3500 منداڵ لە کەرتی غەزە بە هۆی بەد خوراکیەوە لە مەترسی مردن دان .
لەو ڕاپوڕتەدا هاتووە کە نزیکەی لە سەدا سی منداڵان لە کەرتی غەزە لە بەر بەد خوراکی لە ڕەنج دان و پێویستیان بە فەحسی پیزیشکی خیرایە . ئەو سەرچاوەیە وشداری زور بوونی ژوماری منداڵانی فەلەستینی دا کە تووشی بەد خوراکی هاتوون و جەختیشی کرد کە دۆخی مڕۆڤ دوستانە لە غەزە زۆر سامناکە . ڕاپوڕتەکان ئاماژە بە بوونی 50 هەزار منداڵی فەلەستینی دەکەن کە بە هۆی بەد خوراکی توند پێویستیان بە یارمەتی خێرا هەیە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو ئامارە نزیکەی لە سەدا بیست ڕوولە زیاد بوونە .