کانونی دوھەم 21, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • کاتی ئاوەدانەکردنەوەو هاوسۆزیی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی غەززەیە

یەکێ لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس پاش جێبەجێکرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئێستاکە، کاتی ئاوەدان کردنەوەو هاوسۆزیی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی غەززەیە.

"خەلیل ئەلحەییە" بەئاماژە بەوەی کە قۆناخی ئێستا، قۆناخی هاودەنگیی و هاوسۆزیی دەربڕینە و بە هەموو جیهانیان ڕادەگەیێنین کە خەڵکی غەززە، خەڵکانێکی ئازادەن و ئاوەدان دەکەنەوە بەڵام وێران ناکەن و ئەوەی وا داگیرکەران لەناویان بردووە، سەرلەنوێ بنیاتی دەنێنەوە. ئەو ڕێبەرەی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە خەڵکی غەززە هەربەوجۆرەی کە لە شەڕدا، ئازایانە خۆڕاگرییان کرد، پاش کۆتایی هاتنی شەڕیش بەهێز و ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرەوپێش دەچن.

سەرپەیڤ