دەسپێبوونی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە
ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەس پێ بووە.
هەزاران ئاوارەی فەلەستینی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-وە لەڕێی شەقامی کەنارئاویی"ئەڕەشید" گەڕانەوەیان بۆ شاری غەززەو باکوری کەرتی غەززە دەسپێکرد.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان، سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستینە و لەهەمان کاتدا بەمانای ڕاگەیێندرانی شکستی داگیرکەران و گەڵاڵەکانیان بۆ کۆچ پێکردنی خەڵکی کەرتی غەززەیە.
لە بەیاننامەی حەماسدا هاتووە: دیمەنەکانی گەڕانەوەی بەرفراوانی خەڵکی فەلەستین بۆ ناوچەکانیان کە ناچاربوون جێیان بێڵن، مەزنایەتی ئەو گەلەو پێبەندبوون بە خاکی نیشتمانیان پێشان ئەدا. ئەو دیمەنانە کە ئاوێتەی شادمانیی گەڕانەوە، ئەڤینداریی بەرامبەر سەرزەوین و پێبەندبوون بەخاک و نیشتمانە، هەڵگری پەیماگەلێکە بۆ چەند لایەنێک، ئەو لایەنانەی گرەویان کردبوو لەسەر شکاندن و لاوازکردنی ئیرادەی گەلی فەلەستین و کۆچ پێکردن بەوان لە خاکی وڵاتەکەیان.