شەهیدبوونی سەرانی حەماس بە مانای کۆتایی هاتنی خۆڕاگری نییە
جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ باجگرتن لە خۆڕاگری کۆتایی هاتووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: شەهیدبوونی سەرانی گەورەی حەماس بە مانای کۆتایی هاتنی خۆڕاگری نییە.
ئەبوعوبەیدە ڕایگەیاند کە محەمەد زەیف، فەرماندەی گشتیی ئەم گوردانانە، لە میانەی شەڕی غەززە داهاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەرانی ئەم گوردانانە شەهید بووە. محەمەد ئەلهێندی، جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە: خەباتکارانی حەماس هەتا دوایین ڕۆژی شەڕ و تەنانەت پاش شەهیدبوونی فەرماندەرانی خۆشیان لە غەززە هەر خۆڕاگرییان کرد و شەڕیان کرد. جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی: خۆڕاگری ڕژێمی زایۆنی ناچار بە دانوستان کرد و دیمەنەکانی ئازادی دیلەکان شکستێکی گەورەیە بۆ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی.