بارودۆخ لە غەززە کارەساتبارە
شوبات 02, 2025 19:44 Asia/Tehran
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە باسی نالەباربوونی ڕەوشی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەی کرد و خوازیاری هەوڵ و هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا بوو.
مەحموود بەسەل وتی: ژیانی خەڵک لە غەززە گەلێک دەڵتەزێتەوە، داگیرکەران تەنانەت جێگایەکیان بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچەیە نەهێشتۆتەوە کە بتوانن تێیدا خێوەت هەڵدەنەوە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنی زایۆنی غەززەی تەواو خاپوور کردووە، وتی: لەم ڕەوشەدا ژیان گەلێک سەخت و نائاساییە و بارودۆخ لە غەززە تەواو کارەساتبارە. ناوبراو وتیشی: ئەگەر خوازیاری خێراتر بوونەوەی ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی ژیان لێرەن، دەبێ بڕیارێک لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بدرێ بۆ گۆڕینی ئەوەی ئێستا لێرە دەیبینن.