ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و ٥٠٠ کەس تێپەڕی
شوبات 03, 2025 17:02 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس شەهید بوون. هەروەها ژماری بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٦١٢ کەس. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویشدا بیست تەرمی شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە ١٨ تەرمیان لەژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنرابوونە دەرەوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە، لە پەلامارە بێوچانەکانی زایۆنییەکاندا بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ٧٠ فەلەستینی لەم کەرتەدا شەهید بوونە.