زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
سەرباری ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە غەززە، سوپای تیرۆر ئێستایش هر بەردەوامە لە جەنایەتەکانی دژ بە خەڵکی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا.
وەزارەتی تەندروستی غەززە باسی دۆزرانەوەی تەرمی شەش شەهیدی کردووە لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و گەیشتنی ژماری شەهیدانی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی بە زیاتر لە ٤٨ هەزار و ٢٥٠ کەس. ئەم وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٧ شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە شەش تەرم لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنراونەتە دەرەوە و فەلەستینێکیش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەهید بوونە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەروەها پێنج فەلەستینی بە هۆی بنپێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە بریندار بوون. ئەم وەزارەتخانەیە لە درێژەدا وتوویەتی کە لە دەستپێکی شەڕەوە واتە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٢٧١ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون و ١١١ هەزار و١٩٣ کەسیش بریندار بوونە.
لە ئاکامدا پاش بگرە و بەردەیەکی یەکجار زۆر و کێشە و ناکۆکیی ناوخۆیی لە نێو زایۆنیەکان و هەروەها وەزیرانی کابینەی ئەم ڕژێمە، ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لە نیوەڕۆی یەکشەممە سی بەفرانبارەوە پێی نایە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە. لە یەکەم قۆناغی مامەڵەی دیلبەلیلدا سێ دەست بەسەرکراوی ژنی زایۆنی لە بری ژمارێک ژن و منداڵی دیلی فەلەستینی ئازاد کران و تا ئێستا چوار قۆناغی مامەڵەی دیلبەدیل جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێککەوتنە بڕیارە لە سێ قۆناغدا جێبەجێ و تۆکمە بکرێ. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٤٧١ ڕۆژ شەڕ و کوشت و کوشتار لە کەرتی غەززە نەیتوانی بگاتە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی و لە ئاکامدا ناچار بوو بە قەبووڵکردنی شکست بەرامبەر بە خۆڕاگری و هەروەها ملکەچ بوون بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ.