شوبات 17, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی محەممەد شاهین، فەرماندەری قەسام لە هێرشی درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر سەیدا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، لەئاکامی هێرشی درۆنیی رژیمی زایۆنی بۆسەر سەیدا، "محەممەد شاهین" فەرماندەی لێهاتووی قەسام لقی سەربازیی حەماس شەهید بوو.

رادیۆ رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، لە هێرش بۆسەر سەیدا لە باشوری لوبنان، کەسایەتییەکی گرینگ بەئامانج گیراوە.

چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاند، کەسایەتییە بەئامانج گیراوەکە، محەممەد شاهینە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٨هەزار و ٢٨٤ کەس.

لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی ١٣ شەهیدی فەلەستینی بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە کە نۆ شەهید لەژێر دارووپەردوو، هێنرابوونەدەر.

سەرپەیڤ