مەرجئ حەماس بۆ ئازادکرانی هاوکاتی هەموو سەربازانی گیراوی زایۆنی
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس " ئەمڕۆ پێنجشەممە وهاوکات لەگەڵ ڕادەس کرانی تەرمی چوار گیراوی زایۆنیی کەبەدەس سەربازانی زایۆنی کوژرابوون ، شەرت ومەرجەکانی خۆی بۆ ئازادکرانی هاوکاتی هەموو سەربازانی گیراوی زایۆنی ڕاگەیاند.
حەماس لە بەیاننامەی یەمڕۆی خۆیدا ڕایگەیاند : گوردانەکانی قسام وخۆڕاگری هەوڵی خۆیان بۆپاڕاستنی گیانی گیراوان ئەنجام داوە بەڵام پەلامارە بەربڵاو ودڕندانەکانی سوپای زایۆنی بووەهۆی لەمپەرسازکردن بۆ ڕزگارکرانی هەموویان . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دەمانویست ئەم گیراوانە بەزێندوویی بگەڕینینەوەلای ئێوە، بەڵام فەرماندەکانی سوپا وحکومەتی ناتانیاهۆ بڕیاری دابە کوشتنیان . هەر ئەو فەرماندانەی کە لە پەلامارە دڕندانەکان بۆ سەر غەززە ، ١٧٨٨١ منداڵی فەلەستینیان کوشت. "عەبدوللەتیف ئەلقانوع" وتەبێژی بزوتنەوەی حەماسیش وتی: چوونەدەری تۆکمە وتەواوی سەربازانی تیرۆروئاگر بڕی هەمیشەیی دوو مژاری قۆناخی دووهەمی ئاگربڕە وئێمە ئامادەئیمان هەیە کە لە ئەگەریی بەدی هاتنی ئەم دوو داواکاریە، هەموو گیراوانی دوژمن یەکجێ ئازادبکەین وهەرجۆرە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەیان لە ڕێگەی مژاری سەربازی یابەردەوامکرانی شەڕ، تەنیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زیان گەیاندن لە دەسگیرکراون وگیراوانی زایۆنی. ئەبوو بیلال وتەبێژی گوردانەکانی موجاهدینی فەلەستینیش ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دەسپێکرانی شەڕی بەرەکۆژی لەدژی فەلەستینیەکان بەمانای کوشتنی دەسگیرکراوانی زۆرترە. ئەبو بیلال هەروەها جەختی کرد : ناتانیاهۆ وسوپای ڕەگەزپەرەستی ئەو، سەربازی بنەماڵەی بیباس گیراوی زایۆنی، زیاتر لە ٥٠ هەزار فەلەستینی بێ تاوان لەوان نزیک بە ٢٠ هەزار منداڵ تەنیا بە مەبەستی دەس ڕاگەیشتن بە بەرژەوەندی حیزبی وتاکیی وهەروەها ڕاگیران ومانەوەی کابینەی تیرۆریستی خۆ، کوشت.