شوبات 27, 2025 15:12 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی نەخۆشخانەی ئەوروپایی غەززە لە بارەی دۆخی سەلامەتی گیراوە ئازادکراوەکان

بەڕێوەبەری بەشی پەرەشتیاری نەخۆشخانەی ئەوروپایی غەززە جەختی کرد کە زیندانەکانی ئازادکراو بە شێوازی زۆرکز ولاوازی هاتنە ناو نەخۆشخانە وبڕیک لەوان بەڕادەیەک ئەشکەنجە کراون کە تواناییان نەماوە بڕۆن بەڕێگادا.

"سالح ئەلهەمس" بەڕێوەبەری بەشی پەرەشتیاری نەخۆشخانەی ئەوروپایی غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هەتا ئێستاکە ٤٥٦ گیراوی فەلەستینی لەوان ١٥ کەسیان لە کادێری پزیشکی چوونەتە ناو نەخۆشخانەی ئەوروپایی غەززە بەڵام ڕژێمی داگیرکەر هاتنی ٢٤ منداڵ وژنێکی گیراو کە بنەماڵەکانیان چاوەڕوانیان بوون خستە دواوە. 

ناوبراو جەختی کرد کە زۆربەی زیندانیەکان لە نەخۆشی پیستی ئازاد دەچێژن . زۆربەی گیراوان دراونەتە بەر کۆتان ولیدانی زۆر توند، بەتایبەت سینگیان، کە بووەتە هۆی ئەوە کە ئیسکەکانیان بشکێت. ناوبراو وتی: گیراوێکیش بە دەستی بڕاو وئەوی تر بە لاقی بڕاو گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە سەرباری نەخۆشی شەکرە، دەرمان نەکراون وئێستا وایان لیی هاتووە. 

سەرپەیڤ