شوبات 27, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی ئەم ناوچە لە کاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لە ١٥ی ڕەزبەری "١٤٠٢"حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە گەیشتووەتە ٤٨ هەزارو٣٦٥ کەس.

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری تازەی لە ژماری شەهیدان وبریندارانی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەی بڵاوکردەوە. بە پی ئەم ئاماروڕێژەیە لە ٤٨ ساعەتی ڕابردوو تەرمی ١٧ شەهید لە ژێر دارۆپەردوو هێنراوەتە دەرو هەروەها ١٩ کەسیش برینداربوونە. 

بەپیی ڕاپۆرتی ئەم وەزاڕەتخانەیە ، بە حسێب کردنی ئەم ڕێژەیە، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە ٤٨هەزارو٣٦٥ کەس وژماری بریندارەکانیش ١١هەزارو٧٨٠ کەس. ئەم وەزاڕەتخانەیە وتی کە هەروەها ژماریەک لە قوربانیەکان لە ژێر دارۆ پەردوودان بەڵام تیمەکانی فریاکەوتن وبەرگری شار، ئیمکانی دەسڕاگەیشتن بەو قوربانیانەیان  نیە. 

سەرپەیڤ