وشداریی سەبارت بە دۆخی نالەباری فەلەستینیەکان لە غەزە
سەرۆکی نووسینگەی هەواڵدەریی دەوڵەتیی لە کەرتی غەزە سەبارەت بە دۆخی نالەباری دانیشتوانی ئەو ناوچە وشداری دا
ئیسماعیل سەوابتە وتی : داگیرکەران لەمپەریان خستووەتە بەردەم جێ بە جێ کرانی قوناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە و گەیشتنی یارمەتیەکان . ئەو شتەی وا ئەوان سەبارەت بە یارمەتیەکان و هەماری کاڵاکان دەڵێن کە بۆ پێنج مانگ هەیە ، درو و دەلەسەیە . ناوبراو وتیشی ئەو بانگەشەیە بە پێچەوانە نیشاندانی ڕاستیەکان بە ئامانجی پاساو دانی بەردەوامی جەنایەتەکان دژی دوو ملوێن و چوارسەد هەزار کەس لە غەزەیە . ئەلسەوابتە جەختی کرد ژوماری لوریەکان کە ڕوژانە دەگەنە غەزە کەمتر لە سێسەد لوری لە ڕوژدا بوو لە حاڵێکدا کە بە پێی پڕوتوکولی مڕوڤ دوستانە لانیکەم 600 لوری بۆ دابین کردنی کەمترین پێداویستی دەبێ بگاتە غەزە .