حەماس : حکومەتە عەرەبیەکان بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەزە هەنگاو هەڵبگرن
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس خوازیاری هەنگاو هەڵگرتنی جیهانی عەرەب بوو بۆ بەرگرتن لە درێژەی ئەو کردەوە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە
حازم قاسم بە ڕێز گرتن لە هەڵوێستی حکومەتە عەرەبیەکان کە دژایەتی خویان لە گەڵ سیاسەتی بە برسی ڕاگرتنی خەڵکی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە ڕاگەیاندووە داوای کرد وڵاتانی عەرەبی هەنگاوی بە کردەوەی هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی ئەو سیاسەتە. وتەبێژی حەماس جەختی کرد درێژەی ئەو سیاسەتە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە بوار خۆش کەری جێ بە جێ کردنی گەڵاڵەی ئاوارە کردنی خەڵکی غەزەیە کە شوێنهاتگەلی جدی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عەرەبیەوە بەدواوە دەبێت . قاسم داوای لە حکومەتە عەرەبیەکان کرد بەر بگرن بە جێ بەجێ کرانی بەرنامەکانی دژە ڕژێمی زایونی لە پێناو گواستنەوەی بە زورە ملێ دانیشتوانی غەزە .