ئادار 06, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • قەیرانی زبڵ لە غەززە؛ مەترسییەکی قورس لەسەر شاروومەندان

وتەبێژی شارەداریی غەزە وشداری داوە کە کارەساتێکی ژینگەیی خەریکە لە ناوەڕاستی شاری غەززە ڕوو دەدا لەبەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی پێشیان گرتووە بە گوێزرانەوەی زبڵ لە لایەن شارەدارییەوە.

عاسم ئەنەبییە وتیشی کە لەبەر ئەو بەرتەسکیانە، شارەداری ناچار بووە کە زبڵەکان لە ناوەڕاستی بازاڕی فەراس کە نزیکی گەڕەکە ئاوەدانەکان و فرۆشگەکانە کۆ بکاتەوە و ئەوەش مەترسیێکی قورسی خستۆتە سەر تەندروستیی گشتی شاروومەندان.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە بەشی کشتوکاڵی ئەم ناوچەیە بە شێوەی سیستەماتیک تیابردووە کە ئەوەش بۆتە هۆی زیاتر بوونی کێشە و گرفتی خەڵکی ئەم غەززە.

سەرپەیڤ