ئادار 17, 2025 19:59 Asia/Tehran
  • قەیرانی گەورەی مناڵانی فەلەستینی؛ ٤هەزار ساوای غەززەیی لە بەرامبەر مەرگ

یۆنیسێف بە ئاماژەدان بەمەکە مناڵانی فەلەستینی لە ڕۆخی خۆرئاوایی و بە تایبەت غەززە، لە سەرەتائیترین ئیمکانات بۆ زێندوو مانەوەیش بێوەرین جەختی کرد گیانی ٤ هەزار کورپە لە غەززە بەهۆی پێشگیری ئیسرائیل لە هاتنی کەرەسە وئامێری پزیسکی لە مەترسی دایە.

سەنوقی مناڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان " یۆنیسێف " لە ڕاپۆرتی تازەی خۆی لە بارەی دۆخی منداڵانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە مناڵانی فەلەستینی لەگەڵ بارودۆخی زۆر جیی نیگەرانی ڕوبەڕوون ، لەترس ودڵەڕاوکیی توند دەژێن ولە شوێنهاتەکانی بێوەریی بوون لە یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە ڕەنج وئازاردەچێژن. ئیدواردبیگبیدر، بەڕێوەبەری ناوچەیی یۆنیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوای سەردانیکردن لە کەرتی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی لە بەیاننامەیەکدا وتی: دۆخی کەرتی غەززە و ڕۆخی خۆرئاوایی وهەروەها قودس زۆر جیی نیگەرانیە وهەموو مناڵانی فەلەستنی یانی دوو ملیون وچوارسەد هەزارمناڵ، دۆخی زۆر خراپیان هەیە . ئەم مناڵانە لە ترس ودڵەڕواکیی توند دەژین  وبڕیکیانیش لەگەڵ دەرنجامی ڕاستەقینەی بێوەریی بوون لە یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان، ئاوارەبوون، ڕۆخانی ماڵەکان ویاتەنانەت مەرگ دەست ویەخەن ودەبێ بپارێزرێن . 

ئەم بەرپرسەی یۆنیسێف بە ئاماژەدان بە بەرتەسکیە داسەپێندراوەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنی لە بواری هاتنی یارمەتیەکان بۆ کەرتی غەززە، هۆشداری دا کە بەهۆی نەهاتنی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ غەززە ، نزیک بە یەک ملیۆن مناڵی فەلەستینی لە ژێر گەمارۆی توند دەژێن وئیمکاناتی سەرەتاییان بۆ زێندوومانەوە نیە. 

سەرپەیڤ