ڕەخنەی پزیشکانی بێ سنوور لە دۆخی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا
ئادار 24, 2025 15:19 Asia/Tehran
ڕێکخراوی پیزیشکانی بێ سنوور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بارودۆخی "پڕ مەترسی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای ئیدانە کرد
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، فەلەستینیەکان سەرپەنای شیاو و خزمەتگوزاریی پێویست و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستییان نییە بە پێی ڕاپوڕتی پیزیشکانی بێ سنوور، قەبارەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و وێرانکردنی کەمپەکانی کەناری ڕۆژئاوا لە چەندین دەیەی ڕابردوودا بێ وێنەیە. ئەو ڕێکخراوە پێشتریش بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دۆخی دانیشتوانی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و گەمارۆدانی ئەو ناوچەیەی لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە شەرمەزار کرد و بە نایاسایی و نموونەی سزادانی بەکۆمەڵ لەقەڵەم دا.