ئادار 25, 2025 14:03 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە؛ شەهیدکرانی ٦٢ فەلەستینی تر

پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بووە هۆی شەهید و بریندارکرانی ژمارەیەکی تر لە فەلەستینیەکان .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لەماوەی ٢٤ ساعەتی ڕابردوو ٦٢ فەلەستینی شەهید و٢٩٦ کەسی تریش برینداربوونە. لە ڕاپۆرتی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین دا هاتووە لە هەژدەی مارسی ئەمساڵ و دوای دەسپێکرانی خۆلی نوێ پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە هەتا ئێستاکە ٧٩٢ کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و١٦٦٣ کەسیش برینداربوونە . بە هەژمارکردنی ئەم شەهیدانە ، ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ "١٥ی ڕەزبەر"ی ١٤٠٢ هەتا ئێستاکە گەیشتیووە بە ٥٠ هەزارو١٤٤ کەس وژماری برینداران گەیشتووە بە ١١٣ هەزارو٧٠٤ کەس. 

سەرپەیڤ