١٢٠ هەزار فەلەستینی نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا
ئادار 30, 2025 18:00 Asia/Tehran
١٢٠ هەزار فەلەستینی سەرباری تەگبیرە تووندەکانی ڕژێمی زایۆنی، نوێژی جەژنی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسادا بەجێهێنا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی لە ئاراستەی تێکشکاندنی بەرتەسکییە داسپێندراوەکانی ڕژێمی زایۆنی و بەجێهێنانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا خۆیان گەیاندە قودسی داگیرکراو و سەرباری هەموو بەرتەسکییەکان، ١٢٠ هەزار فەلەستینی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزنیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا. پێشتر بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا هەموو فەلەستینییەکانی بانگ کردبوو بۆ ئەوەی بەرەو مزگەوتی ئەقسا وەڕءێکەون و لەم مزگەوتەدا دەس بکەنە ئیعتیکاف و نوێژ و نزا و بەرەنگاری داگیرکەران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی ببنەوە.