ئادار 30, 2025 16:11 Asia/Tehran
  • خەلیل ئەلحەیە: چەکی خۆڕاگری هێڵی سوورمانە

سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، چەکی خۆڕاگری بە هێڵی سووری ئەم گرووپە زانی و جەختی لە سەر ئەوەیش کردەوە کە ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئاگربڕی پێشێل کردووە، ئیسراییل بووە.

خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی حەماس لە غەززە جەختی لەوە کردەوە: چەکی خۆڕاگری هێڵی سوورە و ئیسراییل ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە.

ناوبراو وتیشی: بەرخۆدان و پێدانەگەزی گەلی فەلەستین لەسەر خاکی خۆیان سەرەڕای ئەو هەموو ئازارە قورسەی دەیجێژن، هەر ئەو گاشەبەردەیە کە هەموو پلانەکانی دوژمنان تێکدەشکێنێ.

ئەم بەرپرسەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، ڕەخنەی گرت لە هەڵسوکەوتی ڕژێمی زایۆنی لە پرۆسەی دانوستانەکاندا و وتی: ئەم ڕژێمە بۆ پاراستنی حکومەتی جەنایەتکاری نەتانیاهۆ، بەردەوام خەریکی کات بەفیڕۆدان و خۆدزینەوە لە ئەرکەکانی بەرامبەر بەم ڕێککەوتنەیە.

ئەلحەییە ڕاشییگەیاند: ناتانیاهۆ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەوپەڕی درۆزنی و فێڵبازیدا هەموو هەوڵەکانی ناوبژیوانانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پووچەڵ کردەوە.

سەرپەیڤ