ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437457-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٥٠_هەزار_و_٣٥٧_کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی ڕژێمی داگیرکەرەوە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2025 12:37 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی ڕژێمی داگیرکەرەوە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠شەهید و ٣٠٥ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کە لەو ژمارەیە ٥٣ شەهید و ١٨٩ بریندار  ڕۆژی یەکشەممە (رۆژی جەژنی ڕەمەزان لە فەلەستین) تۆمار کراون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە لەم بارەوە وتی: زۆربەی ئەو شەهیدانە ژن و منداڵن.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕاشیگەیاند: هێشتا تەرمی ژمارێکی زۆر لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە کوچە و کۆڵانەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئورژانس نەیانتوانیوە دەستیان بگاتە ئەو تەرمانە.

لە بەیاننامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە: لە ١٨ی مارچەوە (٢٩ی ڕەشەممە) تا ئێستا هەزار و ١٠١ کەس شەهید بوون و دوو هەزار و ٣٥٩ کەسیش بریندار بوون.