حەماس: خۆڕاگری و چەکەکەی بۆ گەلی فەلەستین پرسێکی وجوودی و جەوهەرییە
ئادار 31, 2025 16:00 Asia/Tehran
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە خۆڕاگری و چەکەکەی بۆ گەلی فەلەستین کە خاک و وڵاتی داگیرکراوە، گەلێک گرینگە و مەسەلەی مان و نەمانە.
باسم نەعیم، ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە پابەندە بەو ڕێککەوتنە ئاگربڕەی کە لە ١٩ی ژانڤییەی ڕابردوو واژۆ کراوە. ناوبراو وتیشی: ئەو پێشنیارەی ئەم دواییەی بزووتنەوەی حەماس پێشکەشی وڵاتانی ناوبژیوانی کردووە، بە ئامانجی تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا بووە.
ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس ئاماژەی بەوەدا کە خۆڕاگری و چەکەکەی پرسێکی وجودی و جەوهەرییە بۆ گەلی فەلەستین کە خاک و وڵاتی داگیرکراوە و مەسەلەی مان و نەمانە.
هەروەها خەلیل ئەلحیە، بەرپرسی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە چەکی خۆڕاگری هێڵی سوورمانە و بۆ دانوستان نابێ.